پشدەر.. له هۆكارى نه‌خۆشكه‌وتنى بەشێک لە هاووڵاتییانى گوندێك ده‌كۆڵدرێته‌وه
ته‌ها محه‌مه‌د، گوته‌بێژى ته‌ندروستیى ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاند: ”ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له گوندى جه‌لكانى سنوورى پشده‌ر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه و به‌داخه‌وه یه‌كێكیان گیانى له‌ده‌ست دا“.
گوته‌بێژى ته‌ندروستیى ڕاپه‌ڕین، جەختی لەوەش کردەوە، کە به‌پێێ لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان هۆكارى مردنى هاووڵاتییه‌كه و نه‌خۆشكه‌وتنى هاووڵاتییانى دیكه هەناسە تەنگییە، نه‌ك كۆلێرا، به‌ڵام بۆ دڵنیابوونى زیاتر تیمێكمان نارده گونده‌كه و چه‌ند سامپڵیكیان وه‌رگرتووه و بۆ تاقیگه‌ى پێشكه‌توو ڕه‌وانه‌یان كردووه، دواى هاتنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نن.
باسنيوز
