ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ پرسی ھەڵبژاردنی سەرۆككۆمار كۆدەبێتەوە.
تائێستا یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئامادەنیە لەگەڵ كوتلە كوردستانییەكان، یەك كاندیدی كورد بۆ پۆستی سەرۆككۆمار یەكلابكرێتەوە، بۆیە ناچار لە ئەنجوومەنی نوێنەران یەكێك لە كاندیدەكانی پارتی و یەكێتی ھەڵدەبژێردرێت.
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە كوردستان24 راگەیاند، پێویسته پارتی و یه‌كێتی یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق دیاری بكه‌ن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو حزبه نه‌یانتوانی له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێك بگه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌وا هه‌ندێ رێككاری یاسایی هه‌ن ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه و له‌ناو په‌رله‌مان ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
K24
