پێداویستی بۆ بانکی خوێنی نەخۆشخانەکانی کوردستان دابین دەکرێت

پێداویستی بۆ بانکی خوێنی نەخۆشخانەکانی کوردستان دابین دەکرێت
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئەورووپاوە هەوڵی دابینكردنی پێداویستی بۆ بانکی خوێنی نەخۆشخانەکانی کوردستان دەدات.


ئاوات مستەفا ئەندامی دەستەی كارگێڕی و باڵوێزی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ كاروباری ئیكۆسۆك لە جنێڤ، بەمەبەستی دابینکردنی کەلوپەل بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەگەڵ رێكخراوی هیسی بەریتانی ئەنجام دا.


ئاوات مستەفا كە هەردوولا رێكەوتوون بەدابینكردنی چوار ساردكەرەوە و بەستەڵەكی پلازما، تا هاوكاری بانكەكانی خوێنی هەرێمی كوردستان بكەن، ئەم ئامێرانە باشترین و پێشكەوتووترین ئامێری هەڵگرتنی خوێنن كە هەمان جۆری ئامێر لە نەخۆشخانەكانی بەریتانیاش بەكار دێن.


ئەم پرۆژەیە بەهەماهەنگی چوار رێكخراو لە بەریتانیا و ئەمریكا رێك خراوە، كە رێكخراوی هیس و ئەدینبورە و دایرێكت ئەید و گلوبال سەمارەتان ریسكیون و یارمەتیدەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی بوون بۆ ئەم پرۆژەیە و چەندین پرۆژەی تریش لە داهاتوودا.
Top