بەسام عەلی: پارتی له سنووری لقی ١٢ نزیكه‌ی 14 هه‌زار ده‌نگی هێناوە
به‌سام عه‌لی، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی پارتیمان له سنووری لقی 12 له لیژنه‌ی ناوچه‌كانی هه‌ورامان و پێنجوێن و سه‌یدسادق و شاره‌زوور و ناڵپارێز و هه‌ڵه‌بجه، به ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت نزیكه‌ی 14 هه‌زار ده‌نگمان به‌ده‌ست هێناوه كه ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له چاو ده‌نگه‌كانی 12-5ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زۆر زیادی كردووه. كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی 5دا 8461 ده‌نگمان به‌ده‌ست هێنابوو".
له‌باره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه پێك دێت له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ناحیه‌كانی هه‌ورامان و خورماڵ و سیروان و به‌مۆ، بەسام عه‌لی دەڵێ: "له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پێش هاوپه‌یمانی بهرهوئیسلاح و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌وتوین و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به چه‌ند ده‌نگێك پێشمان كه‌وتووه، هێزی چواره‌مین و له هه‌ورامان هێزی دووه‌مین، له ناحیه‌ی ناڵپارێز هیزی یه‌كه‌مین و له شاره‌زوور هێزی سێیه‌مین، به كۆی گشتی له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه چوار ناحیه و ناوه‌ندی پاریزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه پارتی (5293) ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه".
له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كان و تۆماركردنی سكاڵا له لایه‌ن پارتییه‌وه، به‌رپرسی لقی 12 گوتی: "چه‌ندین سكاڵامان تۆمار كردووه كه به‌شێكییان له‌سه‌ر ئه‌و فشاره ئه‌منیانه‌یه له‌سه‌رمان بووه، به‌شێكیشیان له‌سه‌ر ئه‌و باره ته‌كنیكییه‌ی كۆمسیۆنه كه له كاتی خۆیدا له به‌شێكی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان دەرگای به ڕووی ده‌نگده‌راندا نه‌كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و خروقاتانه‌ی كراوه."
ناوبراو دەشڵێ: "ناوی به‌شێكی زۆر له ده‌نگده‌رانی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی نه‌هاتبووه‌وه، له‌گه‌ڵ جیگۆڕكێ به ناوی ئه‌ندامانی پارتی له ناوه‌ندێكی ده‌نگدان بۆ ناوه‌ندێكی دیكه، ئه‌گینا زۆرتر له‌و ده‌نگه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه، دەنگمان دەدهست ده‌هێنا".
kdp-
