خەسرۆ گۆران: لە سەدا ٤١ بۆ ٤٤ی دەنگەکان دەهێنین
خه‌سرۆ گۆران گوتى: كۆى 1260 بنكه‌ى ده‌نگدان، زانیاریان به‌ده‌ست گه‌یشتوون، جگه له 265 بنكه كه زۆربه‌یان له سلێمانین و به هۆى ره‌وشى دوێنێ ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان له سلێمانى نه‌توانراوه ئه‌نجامه‌كان بگه‌ن و ته‌نانه‌ت نه‌دراونه‌ته كۆمیسیۆنیش، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاسایه و ئێمه سكاڵامان تۆمار كردووه و هیوادارین كۆمیسیۆن وه‌ڵامى سكاڵاكانمان بداته‌وه و قبوڵیش ناكه‌ین مافمان بفه‌وتێت.
هه‌روه‌ها گوتى: له سه‌دا هه‌شتاى ده‌نگه‌كانمان جیاكردووه‌ته‌وه، ته‌نیا 20 له سه‌دى ده‌نگه‌كان ماوون و جیانه‌كراونه‌ته‌وه و ئه‌و ئه‌نجامه‌ى له‌به‌رده‌ستمانه ئه‌نجامى كۆى گشتى له‌سه‌دا هه‌شتاى ده‌نگدانه.
روونیشیكرده‌وه، له رێژه‌ى له سه‌دا هه‌شتاى ده‌نگه‌كان پارتى توانیویه‌تى 570 هه‌زار ده‌نگ كۆبكاته‌وه و ئه‌مه‌ش واته له سه‌دا 45ى كۆى ئه‌و ده‌نگانه و جارێ 20 له سه‌دى ده‌نگه‌كان ماوون، ره‌نگه دواى یه‌كلابوونه‌وه‌ى ئه‌وانیش رێژه‌ى پارتى گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: به پێى پێشبینى ئێمه له سه‌رووى 40 له سه‌دى ده‌نگه‌كان ده‌هێنین و ره‌نگه له نێوان سه‌دا 41 بۆ سه‌دا 44ى ده‌نگه‌كان ده‌هێنین. خه‌سرۆ گۆران گوتیشى: ئه‌مه سه‌ركه‌وتنه بۆ پارتى و ئێمه دڵخۆشین به‌و ئه‌نجامانه.
kdp-
