لە گەرمیان.. بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لە دەست دا

 لە گەرمیان.. بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لە دەست دا
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ، کەسێک گیانی لەدەست دا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 1\10\2018، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای دەرەکی کەلار، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئاڵتیما ، تویوتا کڕۆڵا و بارهەڵگرێکی مان، رووی دا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ گەرمیان، بەهۆی ئەو رووداوەوە، دوو کەس برینداربوون، دوای رەوانەکردنیان بۆ نەخۆشخانە، بەهۆس سەختی برینی یەکێکیان بەناوی تارق محەمەد وەهاب، لە رێگای نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.












باسنيوز
Top