ئەنجامی %75ـی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا بوو

 ئەنجامی %75ـی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا بوو
ئەنجامی زۆرینەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا بوو و پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا %75ـی دەنگەکانی هەڵبژاردنی گشتیی خولی پێنجەمی پەرلەمان جیاکراونەتەوە.

رۆژی یەکشەممە 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە پارتی زۆرترین دەنگ و بەرەو ئیسڵاح کەمترین دەنگیان لەو رێژەیەدا، بەدەست هێناوە.


رێژەی دەنگی حزبەکان لە رێژەی %75ـی دەنگەکان:


- پارتی دیموکراتی کوردستان رێژەی %43ـی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێژەی %20.1ـی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

- بزووتنەوەی گۆڕان رێژەی %12.8ـی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.


- نەوەی نوێ رێژەی %8.5ـی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

- کۆمەڵی ئیسلامی رێژەی %7.2ـی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

- بەرەو ئیسڵاح رێژەی %5.8ـی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.










باسنيوز
Top