لە ڕانیە، یەكێتی هێزێكی زۆری چەكداری بردووەتە بەردەم بنكەكان و تەزویر دەكەن
هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی 11ی ڕاپەڕین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "خروقات لە ڕانیە هەیە، یەكێتی هێزی چەكداری بردووەتە بەردەمی هەموو بنكەكان، زەخت دەكەن كە هاووڵاتییان تەنیا بە ناسنامە دەنگ بدەن، هەتا لە كارمەندی كۆمیسیۆنیان داوە."
هیوا گەیلانی گوتیشی: "كۆمیسیۆنمان ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام ئەوان زەخت بۆ سەر كارمەندانی كۆمیسیۆنیش دێنن، هەتا لە كارمەندێكی كۆمیسیۆنیان داوە، ئێمەش بریكارەكانمان ڕاسپاردووە كە سكاڵا تۆمار بكەن
kdp-
