حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێک پشووی راگەیاند

 حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێک پشووی راگەیاند
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و سەرقاڵبوونی ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەرانی حكوومەت رۆژێک پشووی راگەیاند.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی سەرقاڵبوونی ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەرانی حكوومەت بە چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بڕیار درا رۆژی (دووشەممە 2018/10/1) لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ببێتە پشووی فەرمی.

راگەیاندی پشووی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ یەکشەممە (30-9-2018) هەڵبژاردنی گشتیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و بەمەش زۆرێک لە فەرمانبەرانی سەر بە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر سندوقەکانی دەنگدانن و سەرقاڵی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەبن.

kdp-
Top