كۆمسیۆن: پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له هه‌ولێر نموونه‌یی بوو
له كۆنفڕاسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئارام برادۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له هه‌ولێر، زیاتر له ١،٠٣٦هه‌زار بۆیان هه‌بووه ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام له‌و ڕێژه‌یه زیاتر له ٦٧٣ هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كردووه، واته ٥٨،٥٧% هاووڵاتیان ده‌نگیان داوه.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی، ئێستا كارمه‌ندانی كۆمسیۆن له پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانن و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فۆڕمه‌كانی پێوه‌ست به پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان به‌رێوه ده‌برێ.
ئارام برادۆستی ده‌ڵێ، به‌گوێره‌ی یاسا ده‌بێ له ٧٢ سه‌عاتی داهاتوودا ڕێژه‌ی به‌راییی هه‌ڵبژاردن بڵاو بكه‌یه‌نه‌وه.
هاوكات سپاسی كوردستانیان و تایبه‌ت سنووری پارێزگای هه‌ولێری كرد، به‌وه‌ی كه به هاوكاریی ئه‌وان و به پشتبه‌ستن به‌و ڕێكارانه‌ی كۆمسیۆن پڕۆسه‌یه‌كی نموونه‌یه‌یییان تێپه‌ڕاندووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، ڕاسته هه‌ندێك گرفت هه‌بوون كه پێوه‌ندییان به فه‌رمانبه‌رانی ئێمه‌وه هه‌بووه و هه‌ندێكیان په‌لامار دراون، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی كوردستان، چاره‌یان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه، به گشتی ده‌توانین بڵێین، پڕۆسه‌یه‌كی نموونه‌یی و سه‌ركه‌وتوو بووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه سه‌رپێچی هه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و گوتی، له‌وباره‌یه‌وه چاوه‌ڕێی سكاڵای تۆماركراو ده‌كه‌ن و كۆمسیۆن له‌به‌ر ڕۆشنایی سكاڵا و ڕێكاره یاساییه‌كان مامه‌ڵه ده‌كات.
ڕێژه‌ی به‌شداریی له شاری هه‌ولێری، به ڕێژه‌ی به‌شداریی له وڵاتانی پێشكه‌وتوو وه‌سف كرد و گوتی ''ده‌كرێ بڵێین باش و دیموكراسیانه‌یه.''
له‌باره‌ی په‌سندكردن و نه‌كردنی ئه‌نجامه‌كانیشه‌وه له لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسییه‌وه گوتی، لایه‌نی پێوه‌ندیدار هه‌یه، كۆمسیۆن و ده‌سته‌ی دادوه‌رانن، له ڕووی یاساییه‌وه بڕیاری لێ ده‌ده‌ن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان له لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسییه‌وه هیچ كاریگه‌ری به‌سه‌ر پڕۆسه‌كه و ئه‌نجامه‌كانی نابێ.
kdp-
