كۆمسیۆن، كۆتاییهاتنى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى راگه‌یاند
ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى له هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى 111 ئه‌ندام بۆ خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه چوو.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، شێروان زرار، گوته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن له‌و باره‌یه‌وه كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجام دا و، گوتى: ''ئه‌م پرۆسه‌یه خاڵى نه‌بوو له كه‌موكورتى.''
گوتیشى: ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیاران بڕیارى داوه به‌دواداچوون بۆ هه‌ر پێشێلكارییه‌ك بكات كه روویدابێت.
پاش داخستنی ده‌رگای بنكه‌كانی دانگدانیش به ڕووی ده‌نگده‌راندا، ده‌ستبه‌جێ پڕۆهسهی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستی كرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ۳۰ـی ئەیلوول، لە سه‌عات هەشتی بەیانییه‌وه پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ‌کرد. لەم هەڵبژاردنەدا 2 ملیۆن و 914 ھەزار و 992 دەنگدەر لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان مافی دەنگدانی هەبوو.
kdp -
