دەنگدەرانی هەولێر: پێویستە هەمووان بێن بۆ دەنگدان.. دەنگمان بۆ ئاییندەیه‌

 	 دەنگدەرانی هەولێر: پێویستە هەمووان بێن بۆ دەنگدان.. دەنگمان بۆ ئاییندەیه‌
دەنگدەرانی شاری ھەولێر دەڵێن، لە كەشێكی زۆر ئازاددا دەنگیان داوە. ڕوونیشی دەكەنەوە كە دەنگیان بۆ ئاییندەی وڵاتە و پێویستە هەمووان بێن بۆ ئەوەی بەشدار بن لە دروستكردنی حكوومەتێكی بەهێز بۆ چوار ساڵی دابێ.

یاسین محەممەدی دەنگدەر لە بنكەی ئەحمەدی خانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "بە بێ بوونی ھیچ كێشەیێك و لە كەشێكی ئارام و ئازاددا دەنگمان داوە. داوا لە ھەموو ھاووڵاتیان دەكەم ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و، ئەو مافە دیموكراسییەی كە ھەوڵاتیان ھەیانە، بەكاری بێنن بۆ دیاریكردنی داهاتووی وڵات."

ئامینە نووریی دەنگدەریش لە بنكەی كوردستان لە شاری ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە پێناو كوردستانێكی ئازاد و بۆ ئەوەی خوێنی شەھیدانمان بەفیڕۆ نەچێ، دەنگم داوە، بۆ ئەوەی كوردستانیش بەھێز بێت، پێویستە ھەموومان دەنگ بدەین و ئاییندەی وڵات دیاری بكەین."

كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان، ھەزار و ٢٦٠ بنكەی دەنگدانی كردووەتەوە. ھەروەھا ٧٧٣ كاندید لە لیستە جیاوازەكان كێبڕكی لەسەر بوون بە ئەندامی پەرلەمان دەكەن.


kdp -
Top