ئاسنی ئێران ھەڕەشە لە به‌رهه‌می ناوخۆیی كوردستان دەكات
عه‌لی ئیبراهیم، سه‌رۆكی كارگه‌كانی ئاسن لقی هه‌ولێر راگەیاند: "بەھۆی بەرھەمی ئێرانییەوە، كارگەكانی ھەرێمی كوردستان دادەخرێن و ناتوانن بەرھەمەكانیان بفرۆشن، دەبوایە حكوومەتی عێراق و ھەرێمی كوردستان بیر لەوە بكەنەوە، چونكە ئەو كارگانە كارگەی گەورەن، ھەر كارگەیەك زیاتر لە ھەزار كرێكار ئیشی تێدا دەكەن و مانگانە زیاتر لە 25 ملیۆن دینار دەھێننە ھەرێمی كوردستان، ھەر یەك لەو كارگانە زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلاری لێ خەرجكراوە".
لە دوای داكه‌وتنی به‌های تومه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به دۆلار، به‌رهه‌می شیشی ئێران زۆر هه‌رزان بووه، به جۆرێك كه ته‌نها به 400 دۆلار بۆ بازرگانه‌كان به‌رده‌سته، ئه‌مه له كاتێكدایه كه نرخی به‌رهه‌می شیشی كارگه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له نێوان 485 تا 557 دۆلاری ئه‌مەریكییه، هه‌ربۆیه‌ش بازرگانه‌كان له قازانجیانه كه به‌رهه‌می شیشی ئێرانی بكڕن نه‌ك به‌رهه‌می ناوخۆیی.
گه‌یلان حاجی سه‌عید، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی هاورده و هه‌نارده‌كاران : "بەھۆی دابەزینی بەھای تومەن لە ئێرانەوە شیشی زۆر رەوانەی ھەرێمی كوردستان دەكرێت و لێرەش بەشێكی دەنێردرێتە سووریا، ئەوەش بووەتە ھۆكار كە بازرگانان زیاتر روو لە ئێران بكەن و نەك بەرھەمی ناوخۆ بكڕن".
له هه‌رێمی كوردستان به گشتی 8 كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شیش هه‌ن، كه سێ كارگه‌ی له شاری هه‌ولێره و پێنج كارگه‌ی له شاری سلیمانیه ئه‌م كارگانه ساڵانه دوو ملیۆن و 800 هه‌زار تۆن شیش به‌رهه‌م ده‌هێنن كه له 30% بۆ پێداویستی ناوخۆییه و له 70%ی بۆ سووریا و باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق هه‌نارده ده‌كرێت كه له‌م كاته‌دا به هۆی هاتنی به‌رهه‌می شیشی ئێرانی بۆ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كارگه‌كان توانای هه‌نارده كردنیان كهمبووهته و روو له داخستنن.
k24-
