هێڤى ههياف وازى له گۆڕان هێنا
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو زۆر سەرسەختانە باوەرم بەو ڕێبازە هەبووە و کارم کردووە بۆ سەرخستنی بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام دوای مردنی رەوانشاد نەوشيروان مسته‌فا لە رێڕەوى رێبازەکە لایان دا‌و چی دژایەتی نەما نەیکەن بەرامبەر من، لەبەر باڵباڵانی لەو دەقەیەوە من ئامادە نیم ببم بە سوتەمەنی لە نێوان باڵەکان پێشتریش رێکخەری گشتی و زۆرێک لە هەڵسوڕاوانم ئاگادار کردووه‌تەوە لەو بارودۆخە و پێم راگەیاندون هەڵوێستی جدیم دەبێت".
هێڤى ههياف باسى له‌وه‌شكردووه، له داهاتوودا روونكردنه‌وه‌ى زياترى ده‌بێت.
به‌داواداچوونى زياتر بۆ هه‌واڵى وازهێنانى هێڤى ههياف ده‌كات به‌و پێيه‌ى روونكردنه‌وه‌كه له رێى هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كه‌وه ئه‌و هه‌واڵه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ژماره‌ى خودى هێڤى ههياف به هۆى داخرانييهوه به‌رده‌ست نه‌بووه.
k24 -
