فڕۆکەیەکی سەربازی لە نێوان کفری و خورماتوو کەوتە خوارەوە
کەمێک لەمەوبەر، کەمال عەبدوڵا، بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە ٢٩/٩/٢٠١٨، فڕۆکەیەکی سەربازی لە نێوان کفری و خورماتوو کەوتووەتە خوارەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی و ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەو فڕۆکە سەربازییە ٦ سەرنشینی تێدا بووە و هیچ کەسێکیش بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانی لەدەست نەداوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی عێراقەوە بڵاو کراوەتەوە، فڕۆکە سەربازییەکە ناوی (سیزنا کرڤان)ە و سەر بە هێزی ئاسمانیی عێراقییە کە لە کەرکووکەوە بە مەبەستی مەشق و ڕاهێنان چووەتە ئاسمان و بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بەشێوەیەکی ناچاری هەوڵی داوە بنیشێتەوە و کەوتووەتە خوارەوە.
باسنيوز
