كۆمسیۆن ڕێژه‌ی به‌شداریی ده‌نگدانی ڕاگه‌یاند

 كۆمسیۆن ڕێژه‌ی به‌شداریی ده‌نگدانی ڕاگه‌یاند
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان پاش كۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا، رێژەی بەشداریکردنی لە دەنگدان راگەیاند، بەڵام راگەیاندنی ئەنجامەکان دەکەوێتە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی لە رۆژی 30ی ئەیلوول.

شێروان زرار له‌ كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕێژه‌ی به‌شداریی ده‌نگده‌ری تایبه‌تی ڕاگه‌یاند و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لە هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە رێژەی دەنگدان لە 90%ی تێپەڕاندووە، لە سلێمانیش لە 89% بووە.

170 هەزار کەس لە دەنگدانی تایبەت مافی ده‌نگدانیان هەیە، کە زۆرینەیان سەر بە وەزارەتەکانی پێشمەرگە، ناوخۆ و هێزەکانی ئاسایشن.

رێژەی بەشداری لە پارێزگاکان:

- هەولێر: 92%
- سلێمانی: 89%

- دهۆک: 93%

- هەڵەبجە: 93
kdp-
Top