لە ماوەی 72 سەعاتدا كۆمسیۆن دەرئەنجامی سەرەتایی بڵاو دەكاتەوە
هەندرێن محەممەد، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "دوای 72 سەعات كۆمسیۆن پابەند دەبێت بە بڵاوكردنەوەی دەرئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردن، بەڵام لە ئێستادا ئەوەی كاری لەسەر دەكرێت دەرئەنجامی دەنگەكانە كە دەكاتە فۆڕمی 63 و، كۆمسیۆن دواتر كۆی ئەو دەرئەنجامانە دەخاتە سەر دەرئەنجامی دەنگی گشتی".
بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەو بنكانەی گرفتیان هەیە، لەلایەن لیژنەی سكاڵاوە وردبینییان بۆ دەكرێت.
kdp-
