كۆمسیۆن: دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان كرا.. تەنیا ئاماری كۆمسیۆن فەرمییە

 	 كۆمسیۆن: دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان كرا.. تەنیا ئاماری كۆمسیۆن فەرمییە
لە سەرجەم بنكەكانی دەنگدان دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان دەكرێت و، دوای خستنەڕووی دەرئەنجامەكان، رەوانەی لیژنەی تایبەتی ئۆفیسی نیشتیمانی دەكرێت.

ئەمشەو، لە سەرجەم بنكەكانی دەنگدان لە كوردستان دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان دەكرێت و، دواتر دەرئەنجامەكان رەوانەی ئۆفیسی نیشتیمانی دەكرێت.

گۆران قادر حاجی ئاغا، بەڕێوەبەری هۆبەی هەماهەنگی و مەیدانی لە ئۆفیسی نیشتیمانیی كۆمسیۆن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "ئێستا دەست كراوە بە جیاكردنەوەی دەنگەكان و دواتر سەرجەم بنكەكان راپۆرتی خۆیان دەدەنە لیژنەی (وەتس ئەپ)، كە لەلایەن ئۆفیسی نیشتیمانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەك دەرئەنجامەكان رانەگەیەندرێن".

حاجی ئاغا گوتیشی: "رێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەت زۆر باش بووە".

ئەوەشی خستەروو، كە سەرجەم ئەو دەنگ و رێژانەی لە دەزگاكان بڵاو دەكرێنەوە، فەرمی نین و تەنیا ئاماری كۆمسیۆن فەرمییە.


kdp -
Top