یەکێتی ئەفسەر و پێشمەرگەکان ناچار دەکا وێنەی فۆرمی دەنگدان بگرن

 یەکێتی ئەفسەر و پێشمەرگەکان ناچار دەکا وێنەی فۆرمی دەنگدان بگرن
چاودێرانی لایەنەکان لەسەر سندووقەکانی دەنگدان لە دەڤەری سلێمانی ئاشکرایان کرد، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێزەکانی پێشمەرگەی ناچار کردووە، وێنەی فۆرمی دەنگدان بگرن و دوای پرۆسەکەش، لەبەردەم بنکەکانی دەنگدانیش سەیری وێنەکان دەکەن.



چاودێرێکی گۆڕان لە بنکەیەکی شاری سلێمانی کە تۆمارە دەنگییەکەی لای (باسنیوز) پارێزراوە، ئاشکرای کرد، هێزەکانی یەکێتی فشاری توندیان خستووەتە سەر پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و ناچاریان کردوون دەنگ بە یەکێتی و خودی قوباد تاڵەبانی بدەن.



ڕوونیشی کردەوە کە یەکێتی پێشمەرگەکانی خۆی پابەند کردووە بە وێنەگرتنی فۆرمی دەنگدانەکەی، بە جۆرێک کە ”لەو بنکەیەی ئێمەی تێدایە، چەند ئۆتۆمبێلێکی جامڕەش لەنزیک بنکەکە وەستاون و ھەر کارمەندێکی وەزارەتی ناوخۆ یان ھێزەکانی حەفتا لە بنکەی دەنگدان دەردەچن، داوای وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی فۆرمی دەنگدانەکەیان لێ دەکەن“.












باسنیوز
Top