سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان مووچەی فەرمانبەران تاوتوێ دەکات

سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان مووچەی فەرمانبەران تاوتوێ دەکات
ڕاوێژکارێکی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرای کرد، لە دانیشتنەکەی ڕۆژی پێنجشەممە 29\9\2016ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا، پرسی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان تاوتوێ دەکرێت.

ئەحمەد عوسمان، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: “لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیران، باس لە پرسی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەکرێت، چەند پێشنیارێکیش لەو بارەوە لەناو ئەنجومەنی وەزیران دەخرێتە ڕوو.

هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاگەیاند: “لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازێکی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانی دارایی دەکرێت بۆ هەڵگرتنی پاشەکەوت لەسەر ئەو فەرمانبەرانەی کە مووچەکانیان 395 هەزار دینار کەمترە”. گوتیشی: “هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەران دەدرێت”.






باسنيوز
Top