پەرلەمانتارێک: پارتی میکانیزمی پێویستی بۆ کشانەوەی حزبەکان لە حکوومەت داناوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 28\9\2016، نازم هەرکی، ڕاگەیاند: “ئەگەر چوار حزبەکە دەیانەوێت لە حکوومەت بکشێنەوە، با بکشێنەوە و لە حکوومەت نەمێنن”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “پارتی دیمورکراتیی کوردستان، میکانیزمی داناوە بۆ ئەگەری کشانەوەی ئەو حزبانە و چاوەڕوانین وەڵاممان بدەنەوە، بۆ ئەوەی ڕێوشوێنەکان بگرینە بەر”.
لەبارەی چۆنیەتی پڕکردنەوەی ئەو پۆستە وەزارییانەی کە لە ئەگەری کشانەوەی حزبەکان بە بەتاڵی دەمێنێتەوە، نازم هەرکی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی بە (باسنیوز)ی گوت: “پارتی چۆنیەتی پڕکردنەوەی وەزیرەکانی دیاری کردووە”.
پێشتر لە میانی دیدارێکی دڵشاد شەهاب، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە دابوو کە حزبەکان یان دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرن، یان بوێرییان هەبێت و لە حکوومەت بکشێنەوە.
باسنينوز
