بیرمەندێکی تورک: کورد مافی دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی هەیە و دەڵێ: کوردستان پێنج پارچەیە نەک چوار

 بیرمەندێکی تورک: کورد مافی دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی هەیە  و دەڵێ: کوردستان پێنج پارچەیە نەک چوار
بیرمەند و نووسەرێکی ناسراوی تورکیا رایدەگەیەنێت، کە کوردستان پێنج پارچەیە نەک چوار و مافی بوون بە دەوڵەتی سەربەخۆی هەیە.



پرۆفیسۆر ئیسماعیل بێشکچی، بیرمەند و نووسەری ناسراوی تورک لە میانی وتارێکدا لە دیداری هزری نەتەوەیی، رایگەیاند، نەتەوە یەککگرتووەکان نایەوە و ناتوانێ گوێ لە هاواری کوردان بگرێ.



ئیسماعیل بێشکچی پێیوایە گەلی کوردستان مافی خۆیانە وەک هەر میللەتێکی دیکەی جیهان خاوەنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بن.



ئەو بیرمەندە باسی بەشێکی دیکەی کوردستانی کرد و گوتی، کوردستان دابەشی سەر پێنج پارچە کراوە نەک چوار، بەشێکی کوردستان لە ناوچەی قەفقاسە لە نێوان قەرەباغ و ئەرمینیا، کە لەسەردەمی دەسەڵاتداریی سەڵاحەدین ئەییوبی، سەرکردەی کوردی دەوڵەتی ئەییوبیی ئیسلامییەوە دوا کوردستان بوو.



بێشکچی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە دوو فاقیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و رایگەیاند، کە لە بڕیارێکدا لە ساڵی 1960 مافی چارەی خۆنووسینی بە هەموو میللەتە ژێر دەستەکان دا، بەڵام میللەتە ژێر دەستەکانی لەیەک جیا کردنەوە، بەوەی ئەو میللەتەی لەلایەن گەلێکی دراوسێوە داگیر کرابێ، ئەو مافەی نییە، بەمەش گەلی کوردی لەو مافە بێ بەش کرد.



ئەو بیرمەندە تورکە ئاماژەی بە دڕندەیی چوار وڵاتە داگیرکەرەکەی کوردستان ئێران، عێراق، سووریا و تورکیا کرد و رایگەیاند، کە لەو کاتەی فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، بەلجیکا و هۆڵەندا دەیان وڵاتی جیهانیان داگیر کردبوو، هەرگیز گازی ژەهراوییان بەکار نەهێنا، بەڵام داگیرکەرانی عێراق ئەو گازەیان لە چەندنین ناوچەی کوردستان بەکارهێناوە.



ئیسماعیل بێشکچیی تورک، دۆستێکی دێرینی گەلی کوردە و چەندین ساڵ بەهۆی بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کورد، لە تورکیا زیندانی کراوە.












باسنیوز
Top