ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ شکستیان بە ھێرشێکی چەکدارانی داعش لە میحوەری وانکێ ھێنا

ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ شکستیان بە ھێرشێکی چەکدارانی داعش لە میحوەری وانکێ ھێنا
ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ شکستیان بە ھێرشێکی چەکدارانی داعش لە میحوەری وانکێ ھێنا و پێشمەرگەیەک بە پلەی موقه‌ده‌م ھاوکات جێگری بە تالیۆنی دووی ھێزی زێرەڤانی بووە شەھید بوو.

هێرشه‌كه‌ كاتژمێر پێنج و نیوی‌ به‌ره‌به‌یان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ لە گوندی تەنیە لە میحوەری وانکێ سەر بە قەزای تلکێف لە باکوری شاری موسڵ ده‌ستیپێكردو بۆ ماوه‌ی‌ نیو كاتژمێر به‌رده‌وام بووه‌.

نەقیب محەمەد تاھر، فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە بەتالیۆنی دووی ھێزی زێرەڤانی راگەیاند : چەکدارانی داعش بە چەکی ئارپێجی و بی کەیسی و بیست و سێ ملیم ھێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە".

نەقیب محەمەد كه‌ به‌وته‌ی‌ خۆی‌ له‌كاتی‌ هێرشه‌كه‌دا له‌سه‌ر دۆشكه‌ بووه‌ وتیشی، جێگری بە تالیۆنی دووی ھێزی زێرەڤانی بە گولـلە ئارپیچیه‌كی‌ تری داعش برینداربووه‌ "دوای برینداربوونی تیمێکی تەندروستی فه‌ڕه‌نسی‌ لەگەڵماندابوو خزمەتگوزاری سەرەتایی بۆکرد، بەڵام دوای چەند خولەکێک شەھید بوو".

ئەو ئه‌فسه‌ره‌ ناوی (ئەرشەد سەنعان تێلی) یه‌ کە پلەی موقه‌ده‌می ھەبووە و ھاوکات جێگری بە تالیؤنی دووی ھێزی زێرەڤانی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، نەقیب محەمەد راشیگەیاند "دوای شکستھێنانی ھێرشه‌کەیان لە لایەن ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە چەکدارێکی داعش بە برینداری لەو شوێنە ماوەتەوە و نه‌یتوانیوه‌ بڕوات و پێشمه‌رگه‌ ته‌قه‌ی‌ لێكردووه‌".



عه‌قید ئه‌بوئیڤان به‌رپرسی سوپای دووی هێزی زێره‌ڤانی له‌گوندی ته‌نیا له‌محیوه‌ری وانكێ به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "هێرشه‌كه‌ی داعش كاتژمێر 5:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ بوو، به‌ئاڕ پی جی و بیكه‌یسی هێرشیان كرده‌سه‌رمان و به‌هۆیه‌وه‌ مقه‌ده‌م ئه‌رشه‌د سه‌رحان جێگری به‌تالیۆنی هێزی یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوو".

وتیشی "ئاڕ پی جیه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش كه‌ئاراسته‌ی ئێمه‌یان كرد یه‌كێك له‌بورجه‌كانی بڕیوه‌ ئێمه‌ش سه‌رمان سوڕماوه‌ ئه‌و بورجه‌ی بڕیووه‌و ته‌قاندویه‌تیه‌وه‌و پاشان گه‌یشته‌ لای ئێمه‌".

به‌وته‌ی‌ عه‌قید ئه‌بوئیڤان، ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش زیاتر له‌ 10 کەس بوو له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا.









خەندان
Top