نرخي دراوەكان لە بازاڕەكانی كوردستان و جیهان
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، 100 دۆلار به 130 هه‌زار و 150 دیناره، به‌راورد به‌دوێنێ ئێواره كاتی داخستن به‌رزتر بووه‌ته‌وه كه‌نرخی 100 دۆلار 130 هه‌زار و 100 دیناربوو".
100 یۆرۆ به‌رامبه‌ر 146 هه‌زار و 250 دیناره‌و 100 پاوه‌ند به 170 هه‌زارو 500 دیناره، 100 لیره‌ی توركی 44 هه‌زار دینار‌و 250 دیناره، 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانیش 37 هه‌زار دیناره".
نرخی دراوه بیانیه‌كان به‌رامبه‌ر دۆلار، 100 یۆرۆ به 112 دۆلار و 25 سه‌نته و 100 پاوه‌ندیش به 131 دۆلاره.
دوێنێ بانكی ناوەندی عیراق خستنه بازاڕی دۆلاری كه‌مكرده‌وه بۆ 115 ملیۆن‌و 77 هەزار‌و 656 دۆلار، ئەوەش بەراورد بەدووشەممە زیاتر لە 300 هەزار دۆلار كەمیكردووە، به‌و پێیه‌ی 115 ملیۆن‌و 388 هەزار‌و 428 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
