ده‌رماڵه‌ی ئێشكگریی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشكرای ده‌كات كه ده‌رماڵه‌ی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وانه‌ى ئێشكگرن گه‌یشتووه و به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
د. میران محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زیاتر له چوار ملیار دینارى وه‌ك ده‌رماڵه داوه‌ته وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
گوتیشى: "پاره‌كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دراوه‌ته شاره‌كان و پارێزگاى سلێمانیش بڕى یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن دینارى پێدراوه كه ته‌نیا بۆ سلێمانى ده‌بێت و ئیداره‌ى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین به جیا پاره‌یان پێدراوه".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئه‌و پاره‌یه بۆ ئه‌و پزیشك و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانه‌یه كه شه‌وانه ئێشكگری ده‌كه‌ن و به‌پێى كاره‌كانیان پاره‌یان پێده‌درێت، وه‌زاره‌تى دارایی‌ش بڕیاریداوه ئه‌و ده‌رماڵه‌یه بكاته مانگانه.
Bas News-
