ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی راگەیەندراوێك بڵاو دەكاتەوە
لە راگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی هاتووە كە هەموو لایەك دڵنیا دەكەین كە پشتیوانی ئەو شێوازە مەدەنی و یاسایی و شارستانییەی خۆپێشاندانی هێمنانەی خەڵكین و بەڵێنیش بە خەڵكی خۆشەویستی دەڤەرەكە دەدەین، كە بەڕێز و پێزانینەوە داكۆكی و پشتیوانی مافە یاسایی و رەواكانیان دەبین.
ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی سوپاسی هێزەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش كرد كە كەشێكی ئارامییان بۆ خۆپیشاندانەكان دابین كردووە و داواشی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە رێكاری رژد و بە پەلە بگرێتە بەر، بۆ چاوخشاندنەوە و كۆتاهێنان بەو دۆخە سەختە داراییەی خەڵكی كوردستان.
ئەنجوومەنەكە سوپاسی ئەندام و لایەنگرانی حزبەكەی لە سلێمانی لە پاراستنی بارەگەكانی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە كرد و داواشی لە لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كرد كە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن و بگەڕێنەوە بۆ دیالۆگ و یەكتر قبوڵكردن.
ئەمڕۆ وەك پێشتر راگەندرابوو مامۆستایان لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە پارێزگاكانی سلێمانی هەڵەبجە و گەرمیان و گردبوونەوەیان ساز كرد و ئەوان دوای خەرجكردنی مووچەی مانگانەی خۆیان كرد.
