كه‌لار.. به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكه‌وه چوار كه‌س بوونه قوربانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ 27/9/2016 ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كردوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: " ئه‌مڕۆ، سه‌عات 1:30، له سه ڕێگای نێوان كه‌لار - سلێمانى، له نزیك گوندى به‌رده‌سوورى سه‌ر به كه‌لار، ئۆتۆمبێلێك له جۆرى هیۆندای توكسۆن، به هۆی خێرایی لێخوڕێنه‌وه كۆنتڕۆڵ له ده‌ست ده‌دات و وه‌رده‌گه‌ڕێت".
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "له ئه‌نجامى ئه‌و ڕووداوه‌ى هاتوچۆ چوار سه‌رنشینی نێو ئۆتۆمبێله‌كه بریندار بوونه، دواتر برینداره‌كان به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنیان ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى گشتی شه‌هید هه‌ژاری شاری كه‌لار كراون".
باس‌نیوز
