كه‌ركووك.. حه‌شارگه‌یه‌كى چه‌كى داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

 كه‌ركووك.. حه‌شارگه‌یه‌كى چه‌كى داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركووك، له‌ گوندی قه‌ره‌ته‌په‌ى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى یایچی، له‌ سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌ستیان به‌ سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ڕێكخراوی توندڕه‌وی داعش گرت.

ڕائید عه‌لی سدیق، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی ناحیه‌ى یایچی، ڕاىگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27/9/2016، هێزه‌كانى ئاسایش له‌ گوندى قه‌ره‌ته‌په‌ى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى یایچی، ده‌ستیان به‌ سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كى پڕ له‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى تیرۆریستانى داعش گرت، چه‌كه‌كانیش بریتیبوون له‌ چه‌كى مامناوه‌ند، سوك و بۆمبی چێنرا".

به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی یایچی، گوتیشی: "ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ش له‌ لایه‌ن شانه‌ نوستووه‌كانى داعشه‌وه‌ دانراوه‌ و حه‌شاردرابوو، ئاماده‌یان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بۆ كارى تیرۆریستى به‌ كاری بهێنن".






باسنیوز
Top