كەركووك.. پۆلیسێك لەلایەن برای خێزانەكەیەوە کوژرا

 كەركووك.. پۆلیسێك لەلایەن برای خێزانەكەیەوە کوژرا
لە گەڕەكی ڕووناكیی شاری كەركووك، پۆلیسێك لەلایەن برای خێزانەكەیەوە دەكوژرێت و لە بارەی ڕووداوەكەوە پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 27/9/2016، نەقیب ئەحمەد ئەنوەر، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی كەركووك، ڕایگەیاند "درەنگانی شەوی ڕابردوو، پۆلیسێك بەناوی محەمەد فازڵ، كە پۆلیسە لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پاراستنی دامەزراوە حكوومییەكانی كەركووك، لەلایەن برای خێزانەكەیەوە، دەستڕێژی گوللەی لێ دەكرێت و بەو هۆییەوە گیان لەدەست دەدات".

ئەفسەرەكەی پۆلیس، گوتیشی" ئێستا هێزەكانی پۆلیس لە بارەی كوشتنی ئەو پۆلیسەوە، دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە و تا ئێستاش بكوژەكە دەستگیر نەكراوە".







باسنیوز


Top