خۆپیشاندانەکەی سلێمانی کۆتایی هات

 خۆپیشاندانەکەی سلێمانی کۆتایی هات
خۆپیشاندانی جەماوەر و مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی کە لە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2016 -9 -27 لە سلێمانی دەستی پێ کردبوو، کۆتایی پێ هات.

لەنێو خۆپیشاندانەکەوە ئاماژە بەوە کرا: “ڕێکخەری خۆپیشاندانەکان کە پێکهاتبوون لە بەرەی خەڵک بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی مامۆستایانی ناڕازی، ئێستا کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکە هێنا و چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە خەڵکی بڵاوەی پێ بکەن".

هەر لە کۆتایی خۆپیشاندانەکەدا، سەردار قادر، پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت، چووە شوێنی خۆپیشاندانەکە و لەگەڵ خۆپیشاندەران دروشمی گووتەوە و دواتر ڕای گەیاند: “بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران دەکەم، بۆیە تا داواکارییەکانتان جێبەجێ نەکرێت، لە باڵاخانەی پارێزگا دەوام ناکەم”.




باسنیوز
Top