سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بۆ چوار لایەنەکە: فەرموو له حکوومهت بکشێنەوە
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە: "لە جیاتی خەڵک ماندووکردن و هاندانیان بۆ خۆپیشاندان، لایەنەکان ئازا و بە هەڵوێست بن، خۆتان بڕیار بدەن له حکوومەت بکشێنهوه".
پێشتر دڵشاد شەهاب، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندبوو: پێویستە لایەنەکان بەرپرسیارێتی هەڵبگرن، یانیش جورئەتیان هەبێت و لە حکوومەت بکشێنەوە”.
باسنیوز
