لە دهۆک مامۆستایان دەچنە بەرەکانی شەڕ
لەکاتێکدا بەهۆی ناڕازیبوونیان لە سیستەمی پاشەکەوتکردنی مووچە و پێنەدانی مووچەکانیان لە وادەی دیاریکراوی خۆی، مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاندووە دەیانەوێت لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و خۆپیشاندان بکەن، بەڵام رۆژی سێشەممە 27-9-2016 هیچ خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەکی مامۆستایان و فەرمانبەران لە دهۆک بەڕێوەناچێت و بەپێچەوانەوە بەشێکی مامۆستایانی دهۆک دەچنە بەرەکانی شەڕ".
هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆک و لقی دهۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، شاندێکیان دروستکردووە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ سەردانی بەرەکانی شەڕ بکەن و پێشمەرگە بەسەر بکەنەوە و دەیانەوێت پێشمەرگە دڵنیابکەنەوە، کە منداڵەکانیان لە خوێندن بێبەش ناکەن، دەچنە هۆڵەکانی خوێندن و شانبەشانی پێشمەرگە خەبات دەکەن".
رووداو
