سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی شانشینی سعودیهدا كرد
لەدرێژەی قسەكانیدا كۆنسووڵی گشتیی شانشینی سعوودیە جەختی لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان گەلی كوردستان و گەلی سعوودیە كردووە ؛ هاوكات ستاییشی ڕۆڵ و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوە و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش. هەروەها سوپاسی گەل و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد كە میوانداریی سەدانهەزار ئاوارەی سووریا و ناوچە جیاجیاكانی عێراقیان كردووە.
جێگەی ئاماژەپێكردنە هەر لەو مەراسیمەدا وتاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لایەن (فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم خوێندرایەوە.نی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی شانشینی عەرەبستانی سعوودیە بوو.
