سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی شانشینی سعودیه‌دا كرد

   	 	 سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی شانشینی سعودیه‌دا كرد
ئه‌مڕۆ دووشەممە 26ـی 9ـی 2016، لە سەلاحەددین، (مەسعوود بارزا لەو مەراسیمەدا كە لە هۆتێل دیڤانی شاری هەولێر بەڕێوە چوو، ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەر و كۆنسووڵی وڵاتانی بیانی و بەرپرسە سیاسی و ئیدارییەكانی هەرێم و پارلەمانتار و نوێنەرانی ڕاگەیاندنەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئامادە بوون، (عەبدولمونعم بن عبدولرەحمان مەحموود) كۆنسووڵی گشتیی شانشینی عەرەبستانی سعوودیە، لە وتەیەكدا بەخێرهاتنی (سەرۆك بارزانی) و میوانەكانی كرد و خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا كە بۆ یەكەمجار لە كوردستان یادی ڕۆژی نیشتیمانیی شانشینی عەرەبستانی سعوودیە دەكرێتەوە.

لەدرێژەی قسەكانیدا كۆنسووڵی گشتیی شانشینی سعوودیە جەختی لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان گەلی كوردستان و گەلی سعوودیە كردووە ؛ هاوكات ستاییشی ڕۆڵ و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوە و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش. هەروەها سوپاسی گەل و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد كە میوانداریی سەدانهەزار ئاوارەی سووریا و ناوچە جیاجیاكانی عێراقیان كردووە.

جێگەی ئاماژەپێكردنە هەر لەو مەراسیمەدا وتاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لایەن (فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم خوێندرایەوە.نی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی شانشینی عەرەبستانی سعوودیە بوو.
Top