وەزارەتی دارایی و ئابووری گشتاندنی ژمارە (19)ی دەرکرد
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گشتاندنی ژمارە (19)ی ساڵی (2016)ی دەرکرد.
بەپێی گشتاندنی ژمارە (19)ی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە و واژۆی ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی بەوەکالەتی بەسەرەوەیە، ئاڕاستەی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی گومرگ، باەجکان و خانووبەرەی میری و بانکە بازارگانییەکان کراوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە سەبارەت بە وەرگرتنی باج و گومرگ لە هاووڵاتیان، بازرگانان و کۆمپانیاکان، پێویستە ڕێژەی (85%)ی بەکاش (نقد) وەربگیرێت و ڕێژەی (15%)ی بە چەک وەربگیرێت.
لە گشتاندنەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، کە ئەم بڕیارە لە بەرواری (2016/9/1)ەوە کاری پێ دەکرێت.
Bas News-
