په‌یامى لقى 22ى گه‌رمیانى پارتى له باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه
له په‌یامه‌كه‌دا ، پشتیوانی خۆیان له له خۆپیشاندانێكى ئاشتییانه و شارشتانییانه، كه گوزارشت بێت له مافى ڕه‌واى خه‌ڵك و ته‌واوى چین و توێژه‌كان، ده‌ر ده‌بڕن.
هه‌روه‌ها داواش له مامۆستایان و هاووڵاتیانى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان ده‌كه‌ن، ڕێگه به هیچ كه‌س و گرووپێك نه‌ده‌ن رشێگه‌ى دیموكراسى و ئاشتییانه‌كه‌یان به لاڕێدا ببه‌ن.
ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وه‌ك خۆى:
پەیامی لق22ی گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بەپرسی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران
وەك باس دەكرێت بریارە سبەی كەدەكاتە 2016-9-27 مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەریز دەیانەوێ لەرێگەی خۆپیشاندانیكی هێمنانەوئاشتیانە داوا رەواكانی خۆیان بگەیەننە حكومەتی هەریمی كوردستان بۆ ئەوەی وڵامێكی ئەرێنیان بدریتەوە بۆ باشتركردنی موجەكانیان و پیداجونەوە بە سیستەمی پاشەكەوت, بۆئەم مەبەستە ئیمە لای خۆمانەوە پشتیوانی لە هەر خۆپیشاندانێكی ئاشتیانەو شارستانیانەدەكەین كە گوزارشت بێت لە مافی ڕەوای خەڵك و تەواوی چین و توێژەكان , داواش لەمامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی خۆشەویستی دەڤەری گەرمیان دەكەین كە رێگە بەهیچ كەس و گروپ و لایەنێك نەدەن ریگە دیموكراسی و ئاشتیانەكەیان بە لارێ‌دا ببەن كە ببێتە هۆی لەباربردنی خواستە ڕەواكانی موچە خۆران.لەگەڵ ریزماندا.
لقی22 گەرمیان پارتی دیموكراتی كوردستان
2016-9-26
باس‌نیوز
