ئەنجوومەنی وەزیران، شایستە داراییەکانی خوێندکارانی تواناسازی خەرج دەکات

 ئەنجوومەنی وەزیران، شایستە داراییەکانی خوێندکارانی تواناسازی خەرج دەکات
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووه‌، لیژنەی دارایی تواناسازی لە ئەنجوومەنی وەزیران بەھاوکاری وەزارەتی دارایی و ئابوری، ڕەزامەندییان نیشانداوە شایستە داراییەکانی خوێندکارانی بەرنامەی تواناسازیی خەرج بکرێت.

له ڕاگەیاندراوه‌كه‌ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هاتووه‌ و ده‌ڵێت، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر دابینکردنی شایستە داراییەکانی خوێندکارانی بەرنامەی تواناسازی، کە بۆ لەمەودا، مانگانە بڕی (٥٠٠,٠٠٠$) نیو میلۆن دۆلار بۆ شایستە داراییەکانی خوێندکارانی تواناسازی خەرج بکرێ.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووه‌، بەپێیی پلەبەندی ماوەی شایستەبون کار بۆ ئامادەکردنی لیستی خوێندکارانی تواناسازی دەکرێت، بۆ ئەوەش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خوێندکارانی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکات، ھەر کاتێک بەپێی ڕیزبەندی شایستەترین لیستی نوێی ئەو خوێندکارانە ئامادەکرا ئەوا ناویان بڵاودەکەینەوە بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانیان وەربگرن.













KDP
Top