سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئیئتیلافیی نیشتیمانیی عێراق کۆبوونەوە

 سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئیئتیلافیی نیشتیمانیی عێراق کۆبوونەوە
ئەمڕۆ، لە سەلاحەددین سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە د. ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی 9ـی 2016 لە سەلاحەددین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە د. ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق كرد و لە دیدارەكەدا شەڕی دژی تیرۆریستان و ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و قۆناغی دوای داعش خرایە بەرباس و گفتوگۆ.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتەكان و قەیرانە سیاسییەكانی عێراق و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم ئاڵوگۆڕ كرا.










باسنیوز
Top