سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئیئتیلافیی نیشتیمانیی عێراق کۆبوونەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی 9ـی 2016 لە سەلاحەددین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە د. ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق كرد و لە دیدارەكەدا شەڕی دژی تیرۆریستان و ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و قۆناغی دوای داعش خرایە بەرباس و گفتوگۆ.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتەكان و قەیرانە سیاسییەكانی عێراق و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم ئاڵوگۆڕ كرا.
باسنیوز
