زه‌لماى خه‌لیل زاد: ئه‌مریكا ڕۆڵى گرنگى له سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ده‌بێت
زه‌لماى خه‌لیل زاد، كه پێشتر له‌نێوان ساڵانى 2005 تا 2007 باڵیۆزى ئه‌مریكا بوو له عێراق، له په‌راوێزى كۆنگره‌یه‌ك كه به‌م دواییانه له واشنتۆن به‌سترا، ڕای گه‌یاند :" پێویسته لایه‌نه كوردستانییه‌كان ناكۆكییه‌كانى خۆیان به‌لاوه بنێن و بیر له به‌رژه‌وه‌ندى كوردستان بكه‌نه‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ناكرێت كورد ئاینده‌ى خۆى بكاته قوربانى ناكۆكی نێوان حزبه‌كان.
زه‌لماى خه‌لیل زاد، له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كوردستان 24 گوتیشی :" ئاینده‌ى كوردستان گه‌وره‌تره له هه‌ر كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی".
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه، كه پێویسته هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى سه‌ربه‌خۆبوون له عێراق، له په‌یوه‌ندیی و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كاندا، به‌رده‌وام بێت.
گوتیشی :" ئه‌مریكا له‌باره‌ى سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه، ڕۆڵی گرنگى ده‌بێت، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فیدڕاڵ و سه‌ركرده‌كانى كوردستانیشدا".
به‌پێی ڕ‌اپۆرتێكى كوردستان 24، هه‌رێمى كوردستان بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی، ده‌ستى كردووه به ئاگاداركردنه‌وه‌ى چه‌ند وڵاتێك، له‌نێویشاندا حكوومه‌تى عێراق، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامییان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆییه‌كان.
خه‌لیل زاد، گوتیشی :" دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، كارئاسانى ده‌كات بۆ پرۆسه‌ى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هه‌روه‌ها ئاسانكاریش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى دانى پێدا بنرێت وه‌كو ده‌وڵه‌ت، كۆبوونه‌وه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌غدا كارئاسانى بۆ هه‌موو پرسه‌كان له‌وباره‌یه‌وه، ده‌كات".
پێشتر چه‌ند جارێك مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، داواى له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد له‌باره‌ى ڕاپرسییه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ى فراوان بكرێت.
باڵیۆزه‌كه‌ى پێشووترى ئه‌مریكا له عێراق، داواشى له لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان كرد، له‌سه‌ر ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان و قۆناغى دواى سه‌ربه‌خۆیی ڕێك بكه‌ون، گوتیشی :" جیهان به گرنگییه‌وه له كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌مووانیش ئاگادارى كێشه ناوخۆییه‌كانن، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێم كۆببنه‌وه و كار بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كوردستان".
باس‌نیوز
