پەرلەمانتارێک: ڕێکنەکەوتنی حزبەکان ھۆکاری کۆچی گەنجە
ڤیان عەباس، پەرلەمانتار و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان و کاروباری ڕەوەندی کوردستانی، لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: "ڕێژەیەکی زۆری گەنج لە کوردستانەوە چوونەتە دەرەوەی وڵات و تادێت ڕێژەکە زۆرتر دەبێت".
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستەڕوو: "بەھۆی ناجێگیری ڕێژەکە و بەردەوامی کۆچ، ھیچ ئامارێکی ورد لەبەر دەست نییە، چونکە ڕێژەکە زیاتر دەبێت، لە کاتێکدا دەبێت ھەموو خەڵکی کوردستان ئاگاداری ئەوە بێت کە ھۆکاری کۆچی گەنجان زۆرن، بەڵام ئەوەی کە گەنجانی کوردستانی بێ ھیوا کردووە، ڕێک نەکەوتنی حزبەکانە لەناو خۆیاندا و دروستکردنی ململانێ و گوێ نەدانە بۆ داواکاری خەڵک و دانانی مەرجی پێشوەختەیانە". گوتیشی: "بەشێکی دیکەی ھۆکاری چوونی گەنجان پەیوەندی بەو قەیرانە قورسەوە ھەیە".
باسنیوز
