193 هەڵهاتووی ژێر دەستی داعش پەنایایان بردە بەر پێشمەرگە
ئەمڕۆ دووشەممە 26/9/2016، عەمار سەباح، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەرانی كەركووك، ڕایگەیاند" هێزەكانی پێشمەرگە پێشوازییان لە 193 كەس کردووە كە لە قەزای حەویجەی سەر بە كەركووك، لەدەستی داعش هەڵهاتوون و ئێستاش بارودۆخیان باشە".
بەڕێوەبەری فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەرانی كەركووك، گوتیشی" هەر ئەمڕۆ دووشەممە تەواوی ئەو ئاوارانە ڕەوانەی كەمپی ئاوارەكان لە كەركووك کراون و یارمەتی و خۆراك و پێداویستیی دیكەی خێزانیان پێ گەیەندراوە".
قەزای حەویجەی سەر بە كەركووك، لە مانگی حوزەیرانی 2014ەوە تا ئێستا لەژێر دەسەڵاتی توندڕەوانی داعشدا ماوەتەوە و بەردەوام خەڵكەكەی لەدەست داعش هەڵدێن و خۆیان دەگەیەننە سەنگەرەكانی پێشمەرگە و تا ئێستاش نەتوانراوە ڕزگار بكرێتەوە.
باسنیوز
