ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: بەردەوامبوونی دۆخی ئێستای یەکێتی مەترسیدارە

 ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: بەردەوامبوونی دۆخی ئێستای یەکێتی مەترسیدارە
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، ناکرێت دۆخی یەکێتی بە شێوەی ئێستا بەردەوامی پێ بدرێت و داوای دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 26\9\2016، مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: “تائێستا تێناگەین بۆ یەکێتی لەناو ماڵی خۆیدا خۆی ڕێکنەخستووەتەوە، لە کاتێکدا بوونی یەکێتی و دابەش بوونی لەسەر دوو ئاراستە، کارەساتێکی گەورەیە، ئێ خۆ ناکرێت لەناو حزبێکدا حزبێکی دیکە هەبێت، بۆیە دەبێت کێشەکانی یەکێتی چارەسەر بکرێن و بەم کێشانەوە نزیک نەبینەوە لە هەڵبژاردن، چونکە کاریگەری خراپ دروست دەکات”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەگەر ئیرادەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەبێت، ئەوا “کێشەکانی یەکێتی بە خێرایی چارەسەر دەبێت” وەک ئەو گوتی.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەسەر دوو ئاراستە دابەش بووە کە ناوەندی بڕیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە کە ناوەندی بڕیار بە “باڵی قۆرخکار” وەسفی دەکات.













باسنیوز
Top