ئاری هەرسین: عه‌نته‌ریات له هیچ كه‌س قبوڵ ناكه‌ین
ئاری هەرسین کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگەیە لە پەرلەمانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند"گێره‌شێوێنه‌كان هه‌واڵێكی پڕ چه‌واشه‌كارییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووەته‌وه گوایا پارتی هێزێكی زۆری هێناوه‌ته سلێمانی و به‌نیازیشه بۆ كاری تێكده‌رانه خه‌ڵكی تێكده‌ر بنێرێته نێو خۆپیشانده‌ران".
هەرسین هەروەها گوتی "ئەم پڕوپاگەندانە دوورن لە راستی و ئه‌و هێزه سه‌ربازیانه‌ی له‌سه‌ر پارتی حیساب ده‌كرێن، هه‌ر له رۆژئاوای كه‌ركووكه‌وه هه‌تا مه‌خموور، خازر، چیای زه‌رتك، ناوه‌ران و سه‌دی موسڵ تاوەکو ده‌چێته‌وه شنگال له سه‌نگه‌ری پارێزگاریكردنن له سنووره‌كانی خاكی كوردستان."
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بەوە كرد، ئه‌ركی پاراستنی باره‌گاكانیان له ئه‌ستۆی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانییه و گوتی "خۆ ئه‌گه‌ر ئاژاوه‌گێڕە‌كان په‌لاماری باره‌گاكانیان داین و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش به هانامانه‌وه نه‌هات، ئه‌وا شه‌رعیه‌تی داكۆكیكردن له خۆمانمان هه‌یه و ته‌عه‌داو عه‌نته‌ریات له هیچ كه‌س قبوڵ ناكه‌ین".
رووداو
