نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە پێشنیازەکانی بارزانی بۆ قۆناغی دوای داعش دەکات

 نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە پێشنیازەکانی بارزانی بۆ قۆناغی دوای داعش دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.



بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ، لە میانی دیدارەکەدا، یان کۆبیچ، بارزانی لە ئەنجام و ناوەڕۆکی كۆبوونەوەكانی (نیویۆرك) پەیوەست بە شەڕی داعش لە عێراق و سووریا و سەردانی شاندی هاوبەشی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریكا ئاگادار كردەوە.



هەروەها پشتیوانیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ تێبینی و پێشنیارەكانی بارزانی بۆ قۆناغی دوای داعش و ڕێگری لە دروستبوونی گرفتەكان ڕاگەیاند. جگە لەوەی خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا بە هەماهەنگیی سەرۆك بارزانی و سەرۆك وەزیرانی عێراقی و ئەو هەماهەنگییەی بە گرنگ وەسف كرد کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چارەكردنی كێشەكان.



هەر لەم كۆبوونەوەیەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ ئازادكردنی مووسڵ و قۆناغی دوای داعش ئاڵوگۆڕ كرا.





باسنیوز
Top