ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە
بڕیارە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 29ـی ئەیلوولی 2016، دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
محەمەد ھاودیانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ڕاگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران ئاگاداری کردووەتەوە، کە لەو رۆژەدا بۆ کۆبوونەوەی ئاسایی ئامادە بێت و کارنامەی دانیشتنەکەش بۆ وەزیرەکان نێردراوە.
محەمەد هاودیانی ئاماژەی بەوە کرد، کە تاوەکو ئێستا کارنامەکەی نەبینیوە، ”چونکە لە دەرەوەم و ئینتەرنێتم لا نییە“.
باسنیوز
