مەحموود سەنگاوی: با هەموو پارەی یەکێتی بۆ باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بێت

مەحموود سەنگاوی: با هەموو پارەی یەکێتی بۆ باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بێت
یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی ناوەندی بڕیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشنیازێک بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکەی دەخاتە ڕوو.



پێگەی ناوەندی بڕیاری یەکێتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، پێشنیازێکی مەحموود سەنگاوی، یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی ناوەندەکەی بڵاو کردەوە کە تێیدا دەڵێت: ”بەناوی هەموو ناوەندی بڕیارەوە دەڵێم، هەموو داهات و پارەی یەکێتی بۆ هێرۆ خان و جەماعەتەکەی بێت“.



سەنگاوی لە بەرامبەر پێدانی داهات و پارەی یەکێتی بە باڵەکەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە خۆیان بە زۆرینەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێناسە دەکەن و ناوەندی بڕیاریش بە ”باڵی قۆرخکار“ وەسفیان دەکات، داوای ئەوە دەکات کە یەکێتی ببێتەوە بە خاوەن بڕیار.



لە سەرەتای ئەم مانگەدا، لە لایەن جێگرانی سکرتێری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و پەرلەمانتاران و کادیرانی پێشکەوتووی یەکێتییەوە، ناوەندی بڕیاری یەکێتی ڕاگەیاندرا.







باسنیوز
Top