نرخی دراوەكانی جیهان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان
نرخی گرێبه‌سته دواخراوه‌كانی نه‌وتی خۆرئاوای ته‌كساس ئه‌مڕۆ 42 سه‌نت به‌رزبوویه‌وه‌و گه‌یشته 44.90 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، دوای دابه‌زینی به‌ڕێژه‌ی 1.84 دۆلار كه ده‌كاته له‌سه‌دا چوار له‌دانیشتنی پێشوودا، به‌پێی رۆیته‌رز.
هه‌روه‌ها نرخی گرێبه‌سته دواخراوه‌كانی نه‌وتی برنت 42 سه‌نت به‌رزبوویه‌وه‌و گه‌یشته 46.31 دۆلار دوای دابه‌زینی 1.76 دۆلار كه ده‌كاته له‌سه‌دا 3.7 له دانیشتنی پێشوودا.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دوای دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی هات رۆژی هه‌ینی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا چوار به‌هۆی ئه‌و ئاماژانه‌ی كه پێشكه‌وتنی سعودیه‌و ئیرانیان ده‌رنه‌ده‌خست بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی به‌رهه‌مهێنان.
ئه‌ندامانی ئۆپیك بریاره له په‌راوێزی كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه له جه‌زائیر له‌نێوان 26 بۆ 28 ئه‌م مانگه یه‌كتر ببینن و گفتوگۆ له‌باره‌ی رێككه‌وتنێكی چاوه‌ڕوانكراو بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی سنوردانان بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنان.
نوره‌دین بوترفه وه‌زیری وزه‌ی جه‌زائیر دوێنێ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌ده‌ستی به‌تاڵ له‌و كۆبونه‌وه‌یه ناچنه ده‌ره‌وه.
خەندان
