نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕ
ئەمڕۆ ئێوارە نرخی دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرێژەیەکی کەم ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە (2016/9/25)، لە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان،بە ڕێژەیەکی کەم ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 129 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 129 هەزار و 650 دینار بوو.
Bas News-
