لە میحوەری شنگالدا پێشمەرگە ئۆتۆمبێلێکی داعشی پێکا
لە میحوەری شنگالدا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئۆتۆمبێلێکی داعشیان پێکا و، چوار بۆ پێنج تیرۆریست لەنێویدا کوژراون.
جێگرى فه‌رمانده‌یى شنگالى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى شنگالدا عه‌مید (سمێ بۆسه‌لى) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕایگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه تیرۆریستانى داعش له‌ڕێگه‌ى هاونه‌وه هێرشیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌رى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له نزیك ناوچه‌ى كارگه‌ى چیمه‌نتۆى شنگال كرد و، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وە وه‌ڵامیان درایەوە".
عه‌مید (سمێ بۆسه‌لى) ڕاشیگه‌یاند، هاونێكمان به ئۆتۆمبێلێكى تیرۆریستانى داعش كه‌وت كه به‌ته‌واوى سووتا و پێده‌چێت چوار بۆ پێنچ تیرۆریست له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كەدا كوژرابن.
KDP-
